قسە بکە و پاڵپشتی بکە: هەرزەکاران

ڕێنمایی سادەی شارەزایان بۆ ئەو دایک و باوکانەی منداڵی هەرزەکاریان هەیە لە قۆناغی ئامادەیی قوتابخانەدا (secondary school).

قسە لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەت بکە

لەم ڕۆژگارەدا پۆرنۆگرافی ئۆنلاین زۆرجاران بووەتە سەرچاوەی سەرەکی پەروەردەی سێکسی هەرزەکاران. ئەمە زۆرجار ڕوانینێکی توندوتیژ و دژ بە ژنان لە سێکس کردندا پیشان دەدات بەبێ بوونی ڕەزامەندی. لێرەدا دەتوانی هەندێ ڕێنمایی سادەی شارەزایان بدۆزیتەوە لەبارەی چۆنییەتی قسەکردن سەبارەت بە پۆرنۆگرافی و پاڵپشتی منداڵە هەرزەکارەکەت بکەیت بە چەندین ڕێگای جیاواز.

منداڵان و هەرزەکاران زۆرجاران لە ئاستی جیاوازدان بە پشت بەستن بەوەی بینیویانە و ئەزمونیان کردووە. ئەمە هەروەها گرنگە بۆ ئەو کەسانەی منداڵی بچوکتریان هەیە تا ئەم ڕێنماییانە بخوێننەوە. ئازادبە لەوەی زانیاری بدەیتە باوانی تریش لەبارەی ئەم سایتە!

En svart och gul ikon av en pratbubbla.

قسە بکە دەربارەی پۆرنۆگرافی

قسە لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەت بکە لە هەموو ڕۆژێکدا بەشێوەیەک کە بۆ هەردووکتان مایەی ئاسوودەیی بێت، وەکو لەکاتی پیاسەکردن یان چێشت لێناندا. ئەوە پیشان بدە کەوا تۆ گرنگی دەدەیت و بەڕاستی گوێ دەگریت کاتێک قسە دەکەن و گوێ لە یەکتر ڕادەگرن. ئەمە متمانەیەکی بەهێز درووست دەکات کە توانات پێ دەدات بۆ پارێزگاری کردن لە گفتوگۆیەکی بەردەوامی بەرهەمدار.

ڕێنمایی سادەی شارەزایان بۆ ئەو دایک و باوکانەی منداڵی هەرزەکاریان هەیە لە قۆناغی ئامادەیی قوتابخانەدا (SECONDARY SCHOOL).

  • لەم تەمەنەدا، زۆربەی منداڵان بەشێوەیەک لە شێوەکان ڕووبەڕووی پۆرنۆگرافی بوونەتەوە. دەتوانی پرسیار لە منداڵە هەرزەکارەکەت بکەیت کە ئایا ڕووبەڕووی پۆرنۆگرافی بووەتەوە، لە کوێ بینیویەتی و هەستی چۆن بووە لەبارەیەوە. دەتوانی قسە لەبارەی ئەو ڕاستییە بکە کە ئەوەی لە پیشاندانی پۆرنۆگرافی دەیبینیت سێکس نییە چونکە لە پۆرنۆگرافیدا سەڕەڕای شتەکانی تر بە دەگمەن ڕەزامەندی تێدایە. زۆرجار پۆرنۆگرافی جۆرە جیاوازەکانی توندوتیژی لە دژی کچانی تێدایە کە دەکرێ ئازاریان بدەن و برینداریان بکەن لە هەردوو لایەنی جەستەیی و دەرونی. زۆرجار "دەمکوتکردن (gagging)"، دەست لە دەم و قوڕگ نان و سێکس کردنی لەڕێگەی کۆمەوە تێدایە بەبێ هیچ ئامادەکارییەک. بە منداڵەکەت بڵێ کە زۆرێک لەو کەسانەی لە پۆرنۆگرفی بەدیار دەکەون دڵخۆش نین تەنانەت ئەگەر وەکو کەسی دڵخۆشیش بەدیاربکەون و زۆرجاران بەدەست ترۆما دەناڵێنن لە حاڵەتێکی سووکایەتی مامەڵەی خراپی پێشووتر و زۆر بێهێز و کەمتوانان.

    باسی ئەوە بکە کە چۆن چەندی زیاتر سەیری پۆرنۆگرافی بکەیت، ئاسانتر دەوروژێیت بە توندوتیژی و ئەو کارانەی مایەی ئازاردانن. بەکارهێنانی زۆر و بەردەوامی پۆرنۆگرافی دەکرێ هەروەها ببێتە مایەی لاوازکردنی هەستی سێکسی و مەترسی هەیە لەسەر ئەوەی کە شێوازی سروشتی وروژاندن تێبپەڕێندرێت. لە چاوپێکەوتنی دەربڕینی هەست، دامەزراوەی SNAF - Sexualkunskapen Ni Aldrig Fick ئەوە ڕادەگەیەنێت کە "سێکسی خنکاندن و دەست لە دەم و قوڕگ نان بوەتە ڕێگایەکی ئاسایی نوێ". ئازادبە لە خوێندنەوەی وتارەکە و قسە لەبارەی ناوەڕۆکەکەی بکە لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەت. Unga Relationer هەروەها تیشک دەخاتە سەر "سێکسی خنکاندن و دەست لە دەم و قوڕگ نان" لە بەیاننامەی شایەدیدان لە Ettårsrapport لە ساڵی 2020 ەوە. هەروەها کوڕان ئەوە ڕادەگەیەنن، لە ڕاپۆرتی Unga Relationer و شوێنی تریشدا هاتووە، کە ئەوان ئیلهامیان لە پۆرنۆگرافی وەردەگرن و دەیانەوێت ئەوەی بینیویانە لەسەر کچان تاقیبکەنەوە، یان لەسەر کوڕێک تاقیبکەنەوە لە حاڵەتی پەیوەندی هەمان ڕەگەزدا. قسە لەبارەی ئەو ڕاستییە بکە کە هەندێک لە پیاوان بڕوایان وایە سێکس دەبێ بەو شێوەیە بکرێت کە لە پۆرنۆگرافی پیشان دەدرێت، دەربارەی فشاری هاوتاکە و ئەو ڕاستییەی کە ئاسانە وا بیربکەینەوە هەموو هاوڕێکانت ئەو کارانە دەکەن کە لە پۆرنۆگرافی دەیبینن. دەکرێ ئەمە ببێتە مایەی ئەوەی کەسێک سووکایەتی بە کەسێکی تر بکات - بەبێ ئەوەی بزانێت ئەمە سووکایەتی و خراپ بەکارهێنانە.

  • لێکۆڵینەوە ئەوە پیشان دەدات کە ئەو کچانەی لە ڤیدیۆکانی پۆرنۆگرافی بەدیاردەکەون زۆرجار وا پیشان دەدرێت کە کاردانەوەی ئەرێنی یان هاوتا دەردەبڕن بۆ ئەو مامەڵە و کارانەی لە بەرمابەریان دەکرێت (Genväg till forskning nr 14. Pornografi och unga. Västra Götalandsregionen, 2021). لە ڤیدیۆی پۆرنۆگرافیدا، زۆرجاران کچان ڕووبەڕووی سووکایەتی و ئازار دەبنەوە، وەکو میز کردن بەسەریاندا، یان سێکسی کۆمی توندوتیژ بەبێ ئامادەکاری. هەربۆیە ئاسانە کە بڕوابکرێت بەوەی هەموو کچان دەیانەوێت بەشداری بکەن لەو کارانەی لە پۆرنۆگرافیدا دەیبینیت. بۆ نمونە پۆرنهەب ئامرازی "حەز لێبوون (like)"ی هەیە لەماوەی کارکردنی ڤیدیۆکەدا و زۆرجار ئەوە پیشان دەدات کە زۆربەی زۆری بینەران حەز بە ڤیدیۆ پۆرنەکە دەکەن تەنانەت کاتێک ناوەڕۆکەکەی توندوتیژی و سووکایەتی تێدایە و بەبوونی ڕەزامەندی ناکرێت، کە ئەمەش یارمەتیدەرە لەوەی ناوەڕۆکەکەی ئاسایی بکات لەلای بینەرانی. پێویستە کەسانی تەمەن گەورە ئەوە ڕوونبکەنەوە کە لە پەیوەندی سێکس کردندا گرنگە کە ڕەزامەندی وەربگیرێت، هەستکردنی هاوبەش، ناسکی و نزیکی هەبێت و پێویستە بە گرنگیدان و وەڵامدەرەوە بێت.

  • بەپەرۆش بوون لەبارەی سێکس کردن و ئەزمونکردنی شەهوەت و ئارەزووی سێکسی کارێکی تەندروست و سروشتییە و هەستکردنە بە ئاسوودەیی و خۆشی. گەوران ئەرکێکی گرنگیان هەیە لە ڕێبەری کردنی هەرزەکاران دەربارەی ڕەزامەندی، وەڵامدانەوە و لایەنە جوانەکانی سێکس کردن لە پەیوەندییە تەندروستەکاندا، وەکو هاوسەنگییەک لە بەرامبەر ئەو کارانەی لە پۆرنۆگرافی پیشان دەدرێن. پاشان بۆیان ئاسان دەبێت کە هەست بەوە بکەن کاتێک شتێک بە هەڵە بەڕێوەدەچێت یان کاتێک دەیانەوێت سنووری کەسێکی تر ببەزێنن یان کاتێک کەسێک دەیەوێت سنووری ئەوان ببەزێنێت.

    گرنگترین شت ئەوەیە کە ئەو بیرە بدرێتە گەنجان کە سێکس کردن هەمیشە هەستی خۆشی لای هەموو کەسە بەشداربووەکان لەم پەیوەندییە درووست دەکات، لە پێش پەیوەندییەکە و لەمیانی و دوای پەیوەندییەکەش. لە لایەنی جەستە و ڕۆحدا! پێویستە هەمیشە سێکس کردن ئەرێنی، چێژبەخش و سەرنجڕاکێش بێت بۆ هەموو ئەوانەی بەشدارن تیایدا و دەبێت لەسەر بنەمای ڕەزامەندی وەرگرتن بێت بەرلە ئەنجامدانی هەر بەشێکی سێکس کردنەکە. تۆ بەرپرسیارییەتیت هەیە لە گوێ گرتن لەو کەسەی سێکسی لەگەڵدا دەکەیت بە هەستەکانت لەمیانی بەڕێوەچوونی سێکس کردندا. ئەگەر تۆ وەڵامێکی ڕوونی بەڵێت وەرنەگرتبێت بەرلە ئەنجامدانی هەر بەشێکی سێکس کردنەکە، پێویستە بوەستیت و بزانیت کەسەکەی تر چی دەوێت و چی ناوێت. چێژوەرگرتنی هەمووان بەشێوەیەکی یەکسان گرنگە. نابێت هەرگیز چێژی خۆت وەربگریت لەسەر حیسابی چێژی کەسێکی تر یان نابێ هەرگیز فشار لە کەسێک بکەیت بۆ بەزاندنی سنوورە کەسییەکانی. کارێکی باشە ئەگەر خۆت هەوڵی ئەنجامدانی شتەکان بدەیت تاوەکو بزانیت حەز بە چی دەکەیت.

     

  • کارێکی گرنگە کاردانەوە جیاوازەکان چارەسەر بکەیت کە لە دەرەنجامی پۆرنۆگرافی سەرهەڵدەدەن. وەکو ئەو ڕاستییەی کە دەکرێ بوروژێیت، لەشت تەڕ بێت و زەوقی سێکسیت هەڵبسێت لەکاتی بینینی کەسانی تر لە حاڵەتی سێکس کردندا - بەبێ گوێدانە ئەوەی کە حەز لەو شتە دەکەیت کە دەیبینیت یاخود نا. لێرەدا گرنگە کە تێگەیشتن پیشان بدەیت و متمانەی ئەو کەسە بپارێزیت کە متمانەی پێت هەیە و قسە لەبارەی ئەم هەستکردنە بکەیت.

  • لانی کەم بەدەگمەن ڕەزامەندی وەردەگیرێت لە پۆرنۆگرافیدا. بە پێچەوانەوە، زۆرجاران ئاماژە بە پێچەوانەکەی دەکرێت. پرسیار لە منداڵە هەرزەکارەکەت بکە کە تا چ ڕاددەیەک یەکێک دەبینێت داوای ڕەزامەندی دەکات لە پۆرنۆگرافی بەرلەوەی دەست بکات بە ئەنجامدانی کاری سێکسی. ئەگەر تۆ لاسایی ئەوە بکەیتەوە کە دەیبینیت لە ڤیدیۆیەکی ئاسایی پۆرندا لە سایتە سەرەکییەکانی پۆرن، ئەوا مەترسی ئەنجامدانی هێرشکردنی سێکسیت لەسەرە، کە ئەمە تاوانێکە و کارێکە بەهۆیەوە سزا دەدرێیت

  • پرەنسیپی بنەڕەتی یاسای ڕەزامەندی، کە چووەتە بواری جێبەجێ کردن لە 1 تەموزی 2018، ئەوەیە کە سێکس کردن پێویستە بە ڕەزامەندی بێت و ئەگەر بە ڕەزامەندی نەبێت، ئەوا نایاساییە. سێکس کردن لەگەڵ کەسێکدا کە بەڕوون و ئاشکرایی نەیگوتووە بەڵێ یان بەشێوەیەکی چالاک ئەوە پیشان نادات کە دەیەوێت بەشداری بکات، ئەوا ئەمە قەدەغەیە. بە هەرزەکارەکەت بڵێ کە هەمیشە بەرپرسیارییەتی وەرگرتنی ڕەزامەندی دەکەوێتە سەر ئەو کەسەی کە دەستپێشخەری دەکات - بەرلە ئەنجامدانی هەر بەشێکی کاری سێکسی. بۆیە ئەمە بەس نییە کە ڕەزامەندی بۆ سێکسی دەم وەربگریت، بۆ نمونە ئەگەر دواتر دەستپێشخەری بکەیت بۆ ئەنجامدانی سێکسی ئەندامی زاوزێ.

    ڕەزامەندی مانای وایە هەر وەڵامێک کە بەڵێیەکی ڕوون نەبێت، نەخێرە:

    • "چاوەڕێبە" مانای نەخێرە

    • "من دڵنیانیم" مانای نەخێرە

    • "ئێستا نا" مانای نەخێرە

    • "من بیروڕای خۆم گۆڕی" مانای نەخێرە

    • "بوەستە" مانای نەخێرە

    • "ئەمە ئازارم دەدات" مانای نەخێرە

    • نەخێر مانای ئەوە نییە "ڕازیم بکە"

    • نەخێر بە سادەیی مانای نەخێرە.

    بەم شێوەیە نەخێر دەکرێ بە چەندین شێوازی تری جیاواز دەرببڕدرێت. هەندێکیان ئاسانترە بۆ تێگەیشتن، و دەکرێ هەندێکیتریان زەحمەتتربن. هەر شتێک کە بەڵێیەکی ڕوون نەبێت، نەخێرە! هەروەها دەکرێ زمانی جەستە بەکاربهێندرێت بۆ ئاماژەکردن بە نەخێر. ئەگەر بە ئاستەم دڵنیانەبیت، گرنگە کە بوەستیت و پرسیار بکەیت کەسەکەی تر چی دەوێت.

  • قسە لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەت بکە دەربارەی ئەو شتانەی دەکرێ کاریگەری بکەنە سەر ڕەزامەندی. چۆن دەکرێ هێزی ناهاوسەنگی وا لە کەسێک بکات تاوەکو بڵێت بەڵێ بۆ ئەنجامدانی کارێکی سێکسی کە لەوانەیە لەڕاستیدا نەیەوێت؟ بۆ نمونە، ئەگەر کەسێک لە خۆشەویستیدابێت و ئەوەی تر وانەبێت، ئەگەر کەسێک تەمەنی گەورەتر بێت، ئەگەر کەسێک بارودۆخێکی کۆمەڵایەتی بەرزتری هەبێت، ئەوا ئەم کەسە بەهێزترە و بەم شێوەیە. چۆن دەکرێ ترس، پێشبینییەکان و نەخۆشی مێشکی کاریگەری بکاتە سەر ڕەزامەندی؟

    ئایا دەکرێ ڕەزامەندی بکڕدرێت؟ ئەگەر کەسێک پارە یان پارەدان بەشێوەیەکی تر پێشکەشی کەسێکی تر بکات بۆ ئەنجامدانی کارێکی سێکسی، لەم حاڵەتەدا ڕەزامەندی نامێنێت. دەتوانی ئەمە هەڵبگەڕێنیتەوە و پرسیار بکەیت ئایا هەموو ئەوانەی بەشدارن لە حاڵەتێکی سێکسی هێشتا دەیانەوێت بەشداری بکەن ئەگەر پارەدانەکە لاببردرێت.

  • پرسیار لە منداڵە هەرزەکارەکەت بکە بۆچی بڕوای وایە پۆرنۆگرافی تووند ئەوەندە باوە. بۆ نمونە، داواکاری گەورە هەیە بۆ شێوازی نوێی پۆرنۆگرافی کە کرداری تووندی تێدایە وەکو ئاماژەکردن بە سێکسی کەسە نزیکەکان. بڕێکی زۆری پارە هەیە کە لە پیشەسازی پۆرنۆگرافی بەرهەم دەهێندرێت و ئەمە بەهۆی داواکاری جێبەجێ دەکرێت، هەروەکو زۆرێک لە پیشەسازییەکانی تر. شتێکی باوە بۆ ئەوکەسانەی بەڕاددەیەکی زۆر سەیری پۆرنۆگرافی دەکەن کە وا هەست بکەن کە ئەوان پێویستیانە پۆرنۆگرافی زیاتر ببینن، تووندتر ببینن، تاوەکو هەمان دەرەنجام بەدەست بهێنن وەکو ئەو کاتەی بۆ یەکەمجار دەستیان بە سەیرکردنی کردووە.

  • گرنگە کە دڵنیابیت لەوەی کارێکی مەترسیدارە ڕێگری لە هەناسەدان درووستبکەیت جا بەهەر شێوەیەک بێت لەکاتی ئەنجامدانی "سێکسی خنکاندن"، بۆ نمونە دەکرێ ببێتە هۆکاری ترۆمای دەرونی، زیانگەیاندن بە مێشک و مردن. کچێکی تەمەن 16 ساڵ مرد بەهۆی "سێکسی خنکاندن" لە سوید لە ساڵی 2015 دا و چەندین کەیسی تۆمارکراو هەن لە وڵاتانی تردا لەبارەی کچان کە مردوون بەهۆکاری ئەوەی کەسێک ڕێگەی لە هەناسەدانیان گرتووە لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا.

    قسە لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەت بکە دەربارەی ڕاددەی توندوتیژی کە دەتوانی ڕەزامەندی لەبارەوە بدەیت.توندوتیژی چییە و لەکوێ هێڵ دادەنێین (سنوور دادەنێین)؟ ئەوە ڕوونبکەوە کە زۆرێک لەو کارانەی لە پۆرنۆگرافی دەیبینیت دەکرێ مایەی تۆقاندن بێت بۆ ئەو کەسەی لە بەرامبەری ئەنجام دەدرێت و دەکرێ ببێتە هۆکاری زیانی جەستەیی و دەرونی هەمیشەیی.

  • زۆرێک لە ئێمە کە بەرلە پۆرنۆگرافی ئۆنلاین گورە بووین، هەرگیز گوێمان لە وشەی "سێکسی خنکاندن" نەبووە. بەڵام لە چاوپێکەوتنی دەربڕینی هەست، نوێنەرێک لە دامەزراوەی SNAF - Sexualkunskapen Ni Aldrig Fick ئەوە ڕادەگەیەنێت کە "سێکسی خنکاندن و دەست لە دەم و قوڕگ نان بوەتە ڕێگایەکی ئاسایی نوێ". ئازادبە لە خوێندنەوەی وتارەکە و قسە لەبارەی ناوەڕۆکەکەی بکە لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەت. Unga Relationer هەروەها تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە "سێکسی خنکاندن" لە شایەدیدان لە Ettårsrapporten لە ساڵی 2020 دا دەڵێت کە گروپی سەرچاوەی گەنجانیان بڕوایان ئەوەبووە کە پۆستەری Unga Relationer لەبارەی "سێکسی خنکاندن" گرنگترینیان بووە. چونکە "سێکسی خنکاندن" باوە لە پۆرنۆگرافیدا، ئاسانە بیر لەوە بکەینەوە کە بەم شێوەیە "پێویستە" سێکس ئەنجام بدەیت و ئەوەی کە "هەموو کەسێک" ئەنجامی دەدات و هەموو کەسێک حەزی لێیەتی. شتێکی ئاسانە مەترسییەکانمان لەبیر بچێت چونکە ئەمە شتێکی باوە و ئاسایی کراوە لە پۆرنۆگرافی لەم سەردەمەدا.

  • بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێگریکردن لە تاوانی سەربە ئەنجومەنی نیشتیمانی سویدی "Våld i ungas parrelationer” [توندوتیژی لە پەیوەندی گەنجان لەگەڵ هاوبەشەکانیان] لە ساڵی 2021 دا، 44% کچان لە تەمەنی 15-19 ساڵیدا ڕووبەڕووی توندوتیژی سێکسی بوونەتەوە لە پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوبەشەکانیاندا. جا ئەمە بەمەبەست بێت یان نا، دەکرێ ئەمە تاوان بێت و بە گرنگییەوە ڕەچاو بکرێت، بەدیاریکراوی بۆ گەوران ئەوانەی لەلای هەرزەکاران دەژین. ڕاسپاردەی ئێمە هەمیشە ئەوەیە کە هەواڵ بە پۆلیس بدرێت.

    قسە لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەت بکە دەربارەی چۆن دەکرێ ڕەچاوی ئەوە نەکرێت کە هاوبەشەکەت دەیەوێ سێکس بکات یان دەیەوێت بەشداری لە چەندین جۆری جیاوازی کاری سێکسی بکات تەنیا لەبەرئەوەی لە پەیوەندیدان. ڕەزامەندی شتێکە دەکرێ بکێشرێتەوە و پێویستە بەدەست بهێندرێت لە هاوبەشەکەت بەرلە ئەنجامدانی هەر کردارێکی سێکسی و هیچ کاتێک ناکرێ ڕەچاو نەکرێت. ئەگەر وەڵامدەرەوەبیت، بەشێوەیەکی ئاسایی ئاسانتر دەبێت، چونکە دەکرێ یەکتر بناسن و جەستەی یەکتر بەشێوەیەکی باشتر بناسن. هەروەها گفتوگۆ بکە لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەت لەبارەی هەندێک پرسیاری وەکو: چی ڕوودەدات لە پەیوەندییەکدا کاتێک یەکێک لە هاوبەشەکان سەیری بڕێکی زۆری پۆرنۆگرافی دەکات و دەیەوێت لاسایی ئەو شتانە بکاتەوە کە لە پۆرنۆگرافی بینیویەتی بەڵام هاوبەشەکەی تر ئەمەی ناوێت؟

    ئێمە بە تووندی ڕاتدەسپێرین بە ڕاوێژکردن لەگەڵ کچێکدا یان لەگەڵ گەنجێکدا لە خزمەتگوزاری بە-تەلەفۆن لەڕێگەی unizonjourer.seئەگەر هەریەکێک پێویستی بە یارمەتی و پاڵپشتی هەبێت. هەرکەسێک کە دوچاری سووکایەتی و مامەڵەی خراپ بووەتەوە لە پەیوەندییەکدا، یان کەسێکی تر دووچاری سووکایەتی و مامەڵەی خراپ دەکاتەوە، یان نیگەرانە لەبارەی هاوڕێیەکی، دەتوانی یارمەتی بەدەست بهێنیت لە ungarelationer.se

  • قسە لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەت بکە دەربارەی کەلتوری پێوانەیی، چەقبەستوو و پیاو سالاری لە ڤیدیۆکانی پۆرنۆگرافیدا. بەبڕوای تۆ چۆن دەکرێ کاریگەر بیت بەو ڕاستییەی کە لە پۆرنۆگرافیدا، زۆرجار پیاوان توندوتیژن لە بەرامبەر کچاندا، ئەوەی هەیانە بەبێ داواکردن دەیبەن، پەنادەبەنە بەر توندوتیژی و سووکایەتی و ئەو کچانەی کە دوچاری ئەمە دەبنەوە زۆرجار بەشێوەیەکی ئاسایی یان ئەرێنی کاردانەوە دەردەبڕن؟ ئەگەری کاریگەرییەکان چین دەربارەی ئەو ڕاستییەی کە لە پۆرنۆگرافیدا، جەستەکان زۆر جار هاوشێوەن، و زۆرێک لە پیاوەکان ئەندامی زاوزێی (کێری) گەورەیان هەیە و پارێزگاری لە بەرزی زەوقی سێکسییان دەکەن بۆ کاتێکی زۆر و کچەکانیش زۆرجار شتیان لە جەستەیان چاندووە و هیچ موویەکیان بە لاشەیانەوە نییە؟ ئەمە چۆن کاریگەری دەبێت لەسەر سێکس لە پۆرنۆگرافیدا کاتێک بە دەگمەن ماچکردن، گرنگیپێدان، میهرەبانی، وشەی خۆشەویستی یان ڕەزامەندی هەیە؟

  • بە ملیۆنان ڤیدیۆی پۆرنۆگرافی هەن بە چەندین جۆری جیاوازی پۆرنۆگرافی کە جۆری جیاوازی جەستە پیشان دەدەن. بەڵام لە ڕەوتی سەرەکی پۆرنۆگرافیدا، جەستەکان تاڕاددەیەک چەقبەستوون و نموونەیین. قسە لەبارەی ئەمە بکە لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەت و پرسیار بکە کە ئایا ئەمە کاریگەری دەکاتە سەر ئەو کەسەی سەیری دەکات. بۆ نمونە، زۆرێک لە ژنان هەڵساون بە بچوک کردنەوەی ئەندامی زاوزێیان و گەورەکردنی مەمکیان، لێویان و سمتیان و زۆرجاران کێری پیاوان گەورەیە. ئەمە دەکرێ کاریگەری بکاتە سەر ئەو بنچینەیەی کە جەستە "پێویستە" چۆن بێت. سەردانیکردنێک بۆ شوێنی مەلەوانی، کە تیایدا دەتوانی بەشێوەیەکی ڕوون ببینیت کە دەکرێ شێوازی جەستە جیاواز هەبێت، ئەمەش پشکنینێکی ڕاستەقینەیە.

  • Det förekommer ofta rasism i porren på ett sätt som skulle vara otänkbart i de allra flesta andra sammanhang. På många porrsajter kan man t.ex. välja vilka människor som man vill titta på utifrån ras. Porrfilmerna är ofta indelade i kategorier som “Japanese”, “Arab” och “Indian” m.fl.. 

    Porrindustrin sexualiserar även ofta tragedier i samhället. Det skapades t.ex. BLM-porrn (Black Lives Matter), flykting-porr och corona-porr i samband med vardera tragedi.

    Porr-rasismen är ofta, precis som övriga porrgenrer, helt okommenterad av vuxenvärlden och barn lämnas ensamma med intrycken. Det barn däremot kan se är den normaliserande like-knappen på t.ex. ”Bound naked young Oriental slave on her knees taught how to suck cock” noterad på Pornhub, 1 januari 2023, 72% likes. Läs mer om porr-rasismen här.

  • Fråga tonåringen vilka begrepp och ord hen känner till som används för olika etniciteter. Hur definierar tonåringen dem? Vad de har för olika former av laddningar och värderingar mm? 

    Lyft frågeställningen om att kvinnorna i porrfilmerna ofta ser ut att tycka om det, gör de verkligen det? Hur får det dig att känna, eller inte känna?

  • Var tydlig med tonåringen att man inte får behandla människor annorlunda beroende på utseende och hur det kan såra och skada.

  • Det är viktigt att förstå hur vanligt det är med porr som har incest-tema och kategorier där tjejerna ska föreställa unga tonåringar eller ännu yngre barn på de stora mainstreamporrsajterna, t.ex.i kategorierna  ”Teen” och ”Barely Legal”.

    Utgå ifrån att tonåringen som du pratar med kan ha sett den typen av porr många gånger. Den är mycket normaliserad och återspeglas även i populärkulturen utanför porrsajterna. Många tonåringar tycker inte att det är särskilt märkligt med den typen av porr och skämtar t.ex. om “MILF”, Mother I Like to Fuck eller “DILF”, Daddy I Like to Fuck och “Daddy”. Det är ofta en del av ett vardagligt språk bland tonåringar. 



  • Ställ frågor om tonåringen tycker att begreppen är vanliga t.ex. i skolan, kompisgänget och allmänt på sociala medier? Prata om det, om att begreppen “MILF” & “DILF” har blivit så pass vanliga och fråga vad tonåringen tänker om det. Ställ öppna frågor om sexualisering av barn på sociala medier och populärkulturen. Understryk på ett lugnt men tydligt sätt att det däremot är fel och olagligt om vuxna intresserar sig sexuellt för barn oavsett om det är normaliserat i porren.

    Var tydlig med att det är fel, olagligt och skadligt om vuxna gör något sexuellt med minderåriga, ber dem göra något sexuellt med sig själva eller andra och att det alltid gäller både på nätet och utanför nätet.

  • Prata om att det är helt naturligt att tonåringar utvecklar en egen sexualitet och att man är nyfiken på sex. Betona att tonåringar ska få definiera sin egen sexualitet i sin egen tid utan press från någon annan och att sex utan samtycke, med minderåriga eller familjemedlemmar som visas i porren skulle vara olagligt och skadligt i verkligheten.

    Vuxna behöver utgöra en motkraft till normaliseringen i porren för att öka barn och tonåringars resiliens mot om t.ex. en fotbollstränare eller en familjemedlem skulle göra närmanden. Vi behöver understryka att det inte är “normalt” utan tvärtom är olagligt.

  • Målet är som alltid att få tonåringen att vrida och vända på ämnet tillsammans, ställa frågor och hjälpa tonåringen att resonera kritiskt kring normer, trender och porren.


  • Ställ frågor om de har sett vuxna som gör sexuella inviter, tafsar eller pratar med minderåriga på ett sexuellt sätt? Är det något som tonåringen har märkt händer andra kompisar eller varit utsatt för själv, hur känns det? Visa tydligt att du står stadigt vid sidan om tonåringen har blivit utsatt och att du vill hjälpa till. Lyft aktivt av eventuell skuld eller skam som tonåringar ibland kan rikta mot sig själv och var tydlig med att vuxna alltid bär ansvar för sina egna handlingar, inte minst sexuella handlingar. 

    Berätta att du gärna hjälper till om det är något som har hänt som är olagligt och bör anmälas. Påminn igen om att det alltid är olagligt om vuxna gör något sexuellt med minderåriga - både digitalt på nätet och utanför nätet. Var även tydlig med att det är fel och olagligt om en ungdom som är över 18 år gör något sexuellt med en minderårig t.ex. en kusin, storebror, eller en storebrors kompis. Vi rekommenderar alltid att anmäla.

    Behöver ni prata med någon professionell så finns det hjälp att få bl.a. hos skolkuratorn, tjej- och ungdomsjourerna på roks.se och unizon.se via deras lokala- och digitala jourer och chattar, t.ex. ungarelationer.se.

  • Det viktigaste av allt är att visa att din tonåring kan lita på dig, att du varken kommer döma eller bli arg och att du kommer fortsätta lyssna oavsett vad de berättar. Det är mycket viktigt att de förstår att det finns hjälp att få som kommer förvalta förtroendet för att de ska våga berätta. Särskilt om de blivit utsatta eller utsatt någon annan.

    Oavsett om man har exponerats visuellt för incest-porr, blivit utsatt fysiskt eller om de själva har utsatt eller känner att de tänder på personer under 14 år eller incest-porr, så hjälp tonåringen att söka professionell hjälp, t.ex. hos skolkuratorn eller psykolog. 

  • پرسیار لە منداڵە هەرزەکارەکەت بکە کە بەبڕوای ئەو ئایا شتێکی باوە بۆ پیاوان کە پارێزگاری لە بەرزی زەوقی سێکسیان بکەن بۆ ئەو کاتە زۆرەی لە پۆرنۆگرافیدا هەیە. زۆرێک لە کوڕان و کچان هەست بە چێژ دەکەن بۆ ئەنجامدانی بەو شێوەیەی کە بە ئاسانی پێی هەڵدەستن لە پۆرنۆگرافیدا تایبەت بە بەرگەگرتنی ئازار و پارێزگاریکردن لە بەرزی زەوقی سێکسی بۆ کاتێکی زۆر. گرنگە ڕایبگەیەنیت کە زۆرێک لە کچان پێویستە دەرمانی ئازارشکێن و ماددەی هۆشبەر وەربگرن تاوەکو بتوانن ڤیدیۆیەکی پۆرن تۆماربکەن و زۆرێک لە پیاوان دەرمانی بەهێزبوون وەردەگرن وەکو ڤیاگرا.

  • تا دەتوانی پەرۆشی و گرنگی بەوە پیشان بدە کە منداڵە هەرزەکارەکەت ئەنجامی دەدات لەسەر ئەنتەرنێت، بەهەمان شێوەی کە گرنگی پیشان دەدەیت به کارەکانی تری دەرەوەی جیهانی ئەنتەرنێت. بوونی لە جیهانی ئەنتەرنێتدا ڕاستەقینەیە بەهەمان شێوەی گرنگی بوونی لە دەرەوەی جیهانی ئەنتەرنێت. ئەوەت لەبیربێت کە منداڵە هەرزەکارەکەت قسەت لەگەڵدا دەکات دەربارەی ئەو شتانەی تۆ قسەیان لەبارەوە لەگەڵدا دەکەیت. بۆیە ئەگەر تۆ باسی هەندێک بابەتی وەکو تۆڕی کۆمەڵایەتی، سێکس و پۆرنۆگرافی نەکەیت، ئەوا ئەگەری هەیە ئەوانیش باسی ئەم بابەتانە نەکەن لەگەڵ تۆدا.

    پرسیار لە منداڵە هەرزەکارەکەت بکە کە ئایا دەیەوێت ئەو شتانەت پیشان بدات کە پێکەنیناوین و بەرنامە و یارییەکانت فێر بکات. پرسیار بکە کە ئایا دەیەوێت یارییە پەسەندەکەی خۆی لەگەڵ تۆدا بکات. پیشاندانی گرنگی پێدان ڕێگایەکی گرنگە بۆ بنیادنانی متمانە و بەدەستهێنانی تێڕوانینی منداڵەکەت لە هەردوو شێوازی ئۆنلاین و ئۆفلاین.

  • لەم سەردەمەدا، شتێکی باوە بۆ کوڕان بەتایبەتی کە هەندێک شتی نەخوازراو ئەوەی پێی دەگوترێت "وێنەی کێر (dickpics)" بنێرن بۆ کچان و بێزاریان بکەن و فشار لە کچان بکەن بۆ ناردنی وێنەی ڕووت یان ڤیدیۆی ڕووت، ئەوەی پێی دەگوترێت "ڕووت (nudes)" بۆ کوڕان. ئەوە بۆ منداڵە هەرزەکارەکەت ڕوونبکەوە کە هەرگیز نابێت هیچ کەسێک بێزار بکەن یان فشار لە هیچ کەسێک بکەن بۆ ناردنی وێنەی ڕووت و نابێت هەرگیز "وێنەی کێر (dickpics)" بۆ هیچ کەسێک بنێرن تەنیا ئەگەر وەرگرەکە ڕەزامەندی دابێت بۆ وەرگرتنی وێنەکە. پێیان بڵێ کە ناردنی وێنەی ڕووت بەبێ ڕەزامەندی و فشار خستنە سەر خەڵک بۆ ناردنیان دەکرێ وەکو تاوان سەیر بکرێت.

    ئەوەیان بەبیر بهێنەوە کە هەرگیز ناچار نیت وێنەی ڕووت بنێرێت تەنیا لەبەرئەوەی کەسێک زۆرت لێ دەکات ئەم کارە بکەیت. هەروەها قسە بکە دەربارەی مەترسییەکانی ناردنی وێنە و ڤیدیۆی "ڕووت" بۆ کەسانی تر، تەنانەت بۆ کەسێک کە دەیناسێت. هەروەها لەبارەی ئەو ڕاستییەی کە ئەگەر وێنە یان ڤیدیۆ بنێرێت ئەوا دەکرێ بە ئاسانی لە ئەنتەرنێتدا بڵاوببێتەوە و تاهەتایە لەوێدا بمێنێتەوە. هەروەها ئەو مەترسییە بەبیر منداڵە هەرزەکارەکەت بهێنەوە کە دەکرێ کەسانی تریش وێنەی ڕووت بنێرن ئەگەر وێنەی ڕووت لەناو تەلەفۆنی منداڵە هەرزەکارەکەت هەبێت، بۆ نمونە ئەگەر بیداتە کەسێکی تر لە قوتابخانەدا.

    دەکرێ وێنە و ڤیدیۆی ڕووتی منداڵان ببرێتە سایتە پۆڕنەکان و دەکرێ زۆر زەحمەت بێت تا لەوێدا لاببرێن و دەکرێ دووىارە ئەپلۆد بکرێنەوە. دەکرێ منداڵان یارمەتی بەدەست بهێنن لەوەی هەوڵ بدەن وێنەی ڕووت بسڕنەوە کە لە ئۆنلایندا بڵاوبووەتەوە لەم سایتە dittecpat.se

  • ئەوە بەبیر منداڵە هەرزەکارەکەت بهێنەوە کە دەکرێ زەحمەت بێت بزانرێت کێ لەدوای هەژمارێکی ئۆنلایندا بێت. دەتوانی ڕاسپاردەی کورتە فیلمێکی بۆ بکەیت بە ناونیشانی“Jag tror att jag är lite kär i dig” [بڕوام وایە کەمێک لە خۆشەویستیدام لەگەڵ تۆدا] لە یوتیوب (YouTube) دەربارەی بابەتی گرومینگ. سەیرکردنی ئەم فیلمە ڕاسپێردراوە بۆ بینین لە تەمەنی 11 ساڵییەوە. بەرلەوەی ئەم فیلمە ڕاسپێریت، خۆت سەیری بکە.

    بە منداڵە هەرزەکارەکەت بڵێ کە هەرگیز تووڕە نابیت ئەگەر دووچاری مامەڵەی خراپ بوویەوە. پێیان بڵێ کە تۆ هەمیشە یارمەتی دەدەیت و پاڵپشتی دەکەیت. گوێ لە منداڵە هەرزەکارەکەت بگرە خاڵی بکەوە لە هەستکردن بە تاوان و شەرمکردن. یارمەتی پیشەیی بەدەست بهێنە، بۆ نمونە لە ئەنجومەنی ڕاوێژکاری قوتابخانە.

    دەتوانی زانیاری زیاتر بخوێنیتەوە دەربارەی وێنەی ڕووت و گرومینگ و ئامۆژگاری زیاتر لە وێبسایتی پۆلیسی سویدی. ئەگەر گومان دەکەیت کە تاوانێکی سێکسی لە دژی منداڵێک بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامدراوە، پێویستە هەواڵ لەبارەی ئەمە بە پۆلیس بدرێت.

  • کارێکی باشە کە وریای ئۆنلی فانس (OnlyFans) بیت، کە ئەمە سەکۆیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی گەورەیە کە بەشێوەیەکی خێرا گەشەی کردووە لەماوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەدا. کارێکی باوە کە کچە گەنجەکان بەکاریبهێنن بۆ فرۆشتنی وێنەی ڕووتی خۆیان و پۆرنۆگرافی کە لە ماڵەوەیاندا بەرهەمیان هێناوە لەسەر خۆیان. بەداخەوە، ئۆنلی فانس کەموکوڕی هەیە لە پشتڕاستکردنەوەی تەمەندا بۆ ئەو کەسانەی هەژمار درووست دەکەن بۆ بینین و بۆ ئەو کەسانەی کە بەشداری دەکەن لە بابەتەکانیدا.

    قسە لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەت بکە دەربارەی ئەوەی بۆچی هەندێک کەس، لەوانە لە هەندێ حاڵەتدا منداڵان و هەرزەکاران، ناوەڕۆکی ڕووت دەفرۆشن و دەرەنجامی ئەمە چی دەبێت. دڵنیابە لەوەی وەڵام دەدەیتەوە و وریابە لە پارێزگاری کردن لە متمانەی هەرزەکارەکە لە گفتوگۆکردندا و هەرگیز شەرم مەکە و تۆمەتباری مەکە. ئێمە بە تووندی ڕاتدەسپێرین بە ڕاوێژکردن لەگەڵ کچێکدا یان لەگەڵ گەنجێکدا لە خزمەتگوزاری بە-تەلەفۆن لەڕێگەی unizonjourer.se ئەگەر هەریەکێک پێویستی بە یارمەتی و پاڵپشتی هەبێت. بابەتێکی دێکیومێنتاری هەیە دەربارەی ئۆنلی فانس (OnlyFans) بە ناونیشانی "کاریگەرەکانی پۆرن (Pornfluencers)" لە SVT پلەی کە تیشک دەخاتە سەر چەندین تێڕوانینی جیاواز.

  • تویتەر (Twitter)، کە سنووری تەمەنی بە 13 ساڵ داناوە، هیچ سنوورێکی بۆ ناوەڕۆکی پۆرنۆگرافی نییە. ئەمە بەتەواوی بێ سنوورە لەم سەکۆیەدا. هەرچەندە سنووردارکردن هەیە لە چەندین سەکۆی تری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بۆ نمونە ئینستاگرام و تیکتۆک.

    بەڵام، هەروەکو کۆمپانیاکانی تری بازرگانی، پیشەسازی پۆرنۆگرافی ئەویش هەروەها تۆڕی کۆمەڵایەتی بەکاردەهێنێت، وەکو سناپچات و ئینستگرام، بۆ بەبازاڕکردنی خۆی، درووستکردنی پەرۆشی و بنیادنانی بنکەی لایەنگرانی. سایتە پۆڕنەکان و ئەو کەسانەی بەشداری دەکەن لە پۆرنۆگرافی، یان "درووستکەرانی" کە پێیان دەگوترێت تەنیا لایەنگرەکان (OnlyFans)، هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیان هەیە، زۆرجار بە ملیۆنان فۆڵۆوەرسیان هەیە. بۆ نمونە لە ئینستاگرام، دەکرێ بە لینکی ڕاستەوخۆ بچیتە سەر ئۆنلی فانس یان بۆ سایتە پۆڕنەکانی وەکو پۆرنهەب لەڕێگەی لینکتری (Linktree).

    پرسیار لە منداڵە هەرزەکارەکەت بکە کە ئایا ئەمەی بینیوە و قسە لەبارەی ئەو ڕاستییە بکە، بۆ نمونە، ڕێگە بە ئۆنلی فانس (OnlyFans) دراوە بەوەی هەژماری تایبەت بەخۆی هەبێت لە ئینستاگرام و "درووستکەرانی" دەتوانن لینک لە ئینستاگرام دابنێن بۆئەوەی ڕاستەوخۆ بچیتە سەر هەژماری ئۆنلی فانس (OnlyFans)ی خۆیان و بەبۆچی ئەوان هۆکاری ئەم ڕێگەپێدانە چییە؟ ئایا دەکرێ ئەمە بۆ بەئاسایی کردنی هەژماری ئۆنلی فانس (OnlyFans) بێت و تاوەکو دەستبکەیت بە فرۆشتنی پۆرنۆگرافی تایبەت بە خۆت؟

ڕێنماییەکانی شارەزایان گەشەیان پێدراوە بە ڕاوێژکردن لەگەڵ شارەزایانمان لە پڕۆژەی سندوقی پارەی میرات [سندوقی پارەی میراتی سویدی] ئاسایی نوێ، لەوانە:

لین هید (Linn Heed)
دەرونناسی ڕێگەپێدراو، چارەسەرکاری دەرونی ڕێگەپێدراو، سێکسزان

براندن سێکیتۆ (Brandon Sekitto)
چارەسەرکاری خێزان، پەیوەندیکاری نێوان کەلتورەکان

لۆتا کاڤینگ (Lotta Kajving)
ڕاوێژکاری قوتابخانە، زانای بواری هەڵسوکەوت و ڕاوێژکاری سێکسی پشتڕاستکراوە

دانی لیند (Dani Lind)
برهەمهێنەری فیلمی "خێرایی زۆری پۆرنی ئەنتەرنێت و تاقیکردنەوەی نەوەکان"

میکیس کاناکاریس (Mikis Kanakaris)
گەشەپێدەری چالاکی و سەرکردەی گفتوگۆکردن، stiftelsen 1000 Möjligheter & Unga Relationer