قسە بکە و پاڵپشتی بکە: هەرزەکاران

ڕێنمایی سادەی شارەزایان بۆ ئەو دایک و باوکانەی منداڵی هەرزەکاریان هەیە لە قۆناغی ئامادەیی قوتابخانەدا (secondary school).

قسە لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەت بکە

لەم ڕۆژگارەدا پۆرنۆگرافی ئۆنلاین زۆرجاران بووەتە سەرچاوەی سەرەکی پەروەردەی سێکسی هەرزەکاران. ئەمە زۆرجار ڕوانینێکی توندوتیژ و دژ بە ژنان لە سێکس کردندا پیشان دەدات بەبێ بوونی ڕەزامەندی. لێرەدا دەتوانی هەندێ ڕێنمایی سادەی شارەزایان بدۆزیتەوە لەبارەی چۆنییەتی قسەکردن سەبارەت بە پۆرنۆگرافی و پاڵپشتی منداڵە هەرزەکارەکەت بکەیت بە چەندین ڕێگای جیاواز.

منداڵان و هەرزەکاران زۆرجاران لە ئاستی جیاوازدان بە پشت بەستن بەوەی بینیویانە و ئەزمونیان کردووە. ئەمە هەروەها گرنگە بۆ ئەو کەسانەی منداڵی بچوکتریان هەیە تا ئەم ڕێنماییانە بخوێننەوە. ئازادبە لەوەی زانیاری بدەیتە باوانی تریش لەبارەی ئەم سایتە!

ئایکۆنێکی ڕەش و زەرد لە بڵقێکی قسەکردن

قسە بکە دەربارەی پۆرنۆگرافی

قسە لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەت بکە لە هەموو ڕۆژێکدا بەشێوەیەک کە بۆ هەردووکتان مایەی ئاسوودەیی بێت، وەکو لەکاتی پیاسەکردن یان چێشت لێناندا. ئەوە پیشان بدە کەوا تۆ گرنگی دەدەیت و بەڕاستی گوێ دەگریت کاتێک قسە دەکەن و گوێ لە یەکتر ڕادەگرن. ئەمە متمانەیەکی بەهێز درووست دەکات کە توانات پێ دەدات بۆ پارێزگاری کردن لە گفتوگۆیەکی بەردەوامی بەرهەمدار.

ڕێنمایی سادەی شارەزایان بۆ ئەو دایک و باوکانەی منداڵی هەرزەکاریان هەیە لە قۆناغی ئامادەیی قوتابخانەدا (SECONDARY SCHOOL).

ڕێنماییەکانی شارەزایان گەشەیان پێدراوە بە ڕاوێژکردن لەگەڵ شارەزایانمان لە پڕۆژەی سندوقی پارەی میرات [سندوقی پارەی میراتی سویدی] ئاسایی نوێ، لەوانە:

لین هید (Linn Heed)
دەرونناسی ڕێگەپێدراو، چارەسەرکاری دەرونی ڕێگەپێدراو، سێکسزان

براندن سێکیتۆ (Brandon Sekitto)
چارەسەرکاری خێزان، پەیوەندیکاری نێوان کەلتورەکان

لۆتا کاڤینگ (Lotta Kajving)
ڕاوێژکاری قوتابخانە، زانای بواری هەڵسوکەوت و ڕاوێژکاری سێکسی پشتڕاستکراوە

دانی لیند (Dani Lind)
برهەمهێنەری فیلمی "خێرایی زۆری پۆرنی ئەنتەرنێت و تاقیکردنەوەی نەوەکان"

میکیس کاناکاریس (Mikis Kanakaris)
گەشەپێدەری چالاکی و سەرکردەی گفتوگۆکردن، stiftelsen 1000 Möjligheter & Unga Relationer